ئامێری گەرمکەرەوەی تابشی(تیشکدەر) گەرماتاب

⭕بەرهەم هێنەری ئامێری گەرم کەرەوەی تابشی(تیشکی)
شەریکەی ئێران مەشعەل بە ناوی بەڕێوبەری گەڵاڵە گەلی گرینی دامودەزگاکانی گەورەی گشتی و پیشە سازی لە ساڵی 1980 لە ئێران ڕێخرا. ئەم شەریکە بە پشتیوانی 29 ساڵ چالاکی لە بواری بەڕێوە بردنی گەڵاڵە گەلی فەننی و کارەبایی لە ساڵی 2000 بە هاوکاری کۆمپانیاکانی ئیمبیڕاد ئینگلیستیان ، کۆمپانیای بەرهەم هێنەری گەرماندنی تابشی(گەرماتاب) لە وڵاتی ئێران ڕێخست.
شەریکەی ئێران مەشعەل لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردو سەرکەوتووە گەرماندنی تابشی ، زیاتر لە 2000000 مەتری چوار گۆشە لە کۆمپانیا پیشە سازیەکان ، هۆدەی پەروەرشی مریشک ، گوڵخانەکان ، هۆدەی وەرزشی و چاکسازی و شتی تر بەڕێوە ببات.
جێگای شانازی بۆ ئێمەیە کە بە ناردنی ئامێری گەرماندن و گەرم داهێنەری(گەرماتاب) بۆ دراوسێ و جیرانەکانمان واتە باشوری کوردستان بتوانین جگەلە ، کەم کردنەوەی مەسرەفی سوتەمەنی(غاز و غازۆئیل) ، بتوانین گەرمی ئەو شوێنانە وا دیاردەی پێکرا ،دابین بکەین.
‌‌

⭕بۆچی تین و گەرمای دەزگای گەرم کەرەوەی تابشی بە قازانجە؟!!!
نزیکەی سەدەیەک لە سازکردنی دەزگای گەرم کەرەوە شۆفاژ و بەکارهێنانی ئامڕازەکانی دیکە وەکو :
بۆیلەری هەڵمی ئاوی بە تین و داخ و بۆیلەری ئاوی گەرم و مەشعەل و یونیتی هیتەر و شتی دیکە ، تێدەپەڕێت.
کەڵک وەرگرتن لەم دام و دەزگایە ، تاکو دو دەیەی بەر لەوە ، سەرەڕای بەکاهێنانی لە ڕادە بەدەری ئینرژی و وزە و خەرجی زۆری وەڕاگرتنی ، زۆرترین شێوازی دابین کردنی گەرماسازی کۆمپانیاکان و شوێنە گەورەکان ئەهاتە ژومار ، بەڵام لە دوای سازکردن و داهێنانی دەزگاکانی گەرم کەرەوەی تابشی لە ئەوروپا و ئەمەریکا و دەرکەوتنی قازانجەکانی ل بابەتی گەرم کردنی باشتری شوێنەکان بە وزەی زۆر کەم ، زۆربەی خاوەنەکانی پیشەسازی و سازێنەرانی ئۆدە و هۆڵە گەورەکان وەکو هۆڵی پیشەسازی ، چاکەسازی ، سەرلە نوێ دروست کردنەوە ، هەمارەکان ، شوێن گەلی وەرزشی ، گوڵخانەکان ، ناوەندکانی ڕاگرتن و پەروەرشی مریشک ، فرۆشگەکان ، هەمو یەک لە دوای یەک ، دەزگای گەرم کەرەوەی تابش یان دامەزراند و ئەمڕۆکە دابین کردنی گەرمی ئەم شوێنانە وا دیاردەی پێکرا ، لە ئەوروپا و ئەمەریکا بەم شێواز و جۆرەیە.
کەڵک وەرگرتن لە دەزگای گەرم کەرەوەی تابشی بەتایبەت لە ناوچەکانی کوێستانی و سارد سەهۆڵ بەندان بێتە هۆی ئەوە شوێنی کرێکارانی کارخانە و کۆپانیاکانی پیشەسازی لە وەرزی سارد دا ، گەرم بێ و هەر بەم بۆنەوە ڕادەی بەرهەم زۆرتر بێ ، هەر وەها دامەزراندنی دەزگای گەرم کەرەوەی تابشی لە گوڵخانە و ناوەندەکانی ڕاگرتنی مریشک ئەبێتە هۆی باشتر بوونی داهات و بەرهەم.
بە گشتی دەزگاکانی گەرم کەرەوەی تابشی لولەیی ، بە ناو باشترین دەزگای گەرم کەرەوە لە شوێنە گەورەکان لە 25ساڵی ئەم دواییە لەوڵاتانی پەرەگرتوو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناسراوە.

⭕هەڵسانگاندنی لە ڕێی جێبەجێ کردن و تابشی شوێنی کۆبونەوەی هەوای گەرم :
?جێ بە جێ کردن:لە دام و دەزگای گەرم کەرەوە لە ڕێی جێ بە جێ کردنی هەوای گەرم، تینی گەرما زۆرتر لە ژێر میچ دەمێنێتەوە و ئاستی نزیکی عەرز و شوینی چالاکی کارگێڕان زۆر باش نابێ و وزە و لە ڕێی میچەوە بە فیڕۆ ئەچێت.
?تابشی : تین و گەرما لە دام و دەزگای تابشی لە ڕێی تیشکی نادیاری سور، کە بە چاو نابینریت، بڵاو ئەرێتەوە. هەر بەم بۆنەوە دەکرێ شوێنی گەرما دیاری بکرێت و تینی زۆرتر لە نزیکی عەرز و دیکەی شوێنەکانی پێویست بڵاو ئەبێتەوە.
بەفیڕۆ چوونی گەرما :
?جێ بە جێ کردن : لە دەس دانی گەرما ، بە بۆنەی گەڕانی هەوای گەرم و چوونە دەرەوەی لە ڕێی وا بەشەکانی وا بەرگرە نەکراوە و هەر وەها دەرزەکان، دیوارەکان، پەنجەرەکان و هەوا کێشەکان گەلێ زۆرە.
?تابشی : تین و گەرما لە ڕێی تابشی لە هەوای ئەو شوێنەوە بڵاو نابێتەوە، وە هەر بەو بۆنەوە ڕادەی بە فیڕۆچوونی گەرما، بە بۆنەی گۆڕانی هەوا، گەلێ کەمە.
دیاری کردنی شوینەکان وا گەرم ئەکرێت :
?جێ بە جێ کردن : لە دام و دەزگای گەرماییشی جێ بە جێ کردنی بواری دەس بەسەر ڕاگرتن و دیاری کردن حەرەکەی هەوا نییەو لە ئاکام دا شوێنەکانی تر کە پێویست نیە گەرم ئەبن، هەر ئەمە ئەبێتە هۆی زۆربوونی مەسرەف و خەرجی سوتەمەنی.
?تابشی : دەس بە سەر داگرتنی ناوچەیی ، لە دام و دەزگای تابشی و تایبەتمەندیەکانی تری ئەم دەزگایە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە، ئەو شوینانەی وا ئەمانهەوێت، باشتر گەرم بن.
زیانی بە دی هاتنی مەوادی لە هەوا کەوتو :
?جێ بە جێ کردن : گەرم کەرەوە بەشێوەی جێ بە جێ کردن ، پەیوەندی هەیە بە گەڕانی هەوای گەرم لە کارگەکانی، ڕەنگ، پیشە سازی، خواردەمەنی و زۆرێک لە پیشەکانی تر، گەڕانی هەوا مەوادی لە هەوا کەوتو بە دی دێنێ و ئەمە ئەبێتە هۆی لەبار نەبوونی شوێنی کار و داهات.
?تابشی : دەزگای گەرم کەرەوەی تابشی نابێتە هۆی گەڕانی هەوا، لە ئاکام دا ئالودەیی مەوادی لە هەوا کەوتو و تەپ و تۆزی هەوا کەم ئەبێتەوە ئەبێتە هۆی باشتر بوونی دۆخی تەندروستی شوێنی کار.
خێرایی لە ئاڵوگۆڕی تین و گەرما :
?جێ بە جێ کردن : گەرم کردنی شوێن بە شێوازی جێ بە جێ کردن ، زۆر بە ئەستەمی و پاش گەرم بوونی هەوای شوێنەکە ناکرێت دەزگای گەرم کەرەوەکە لە کاتژمێرێکی تایبەت بکوژێتەوە ، وە سەرەڕای بەکار هێنانی سوتەمەنی زۆر، شوێنەکانی نزیک بە شوێنی کار(عەرز) درەنگتر گەرم ئەبێت.
?تابشی : گەرمای دەزگای تابشی بە شێوی ڕاستەوخۆ عەرزەکە ئەگرێتەوە و و کەسانێک لەوێ ئیش ئەکەن گەرمیان دا ئەهێنێت، بێ ئەوی پێویستی ببێ بە گەرم بوونی تەواوی شوێنی کارەکە. لە ئاکام دا دەزگای گەرما و تینی تابشی شوێن زۆرتر گەرم ئەکاتەوە ، کەم و کورت بوونی کاتی گەرما ئەبێتە هۆی کەمتر کەڵک وەرگرتن لە وزە و وخت دا، هەر وەها ئامادە ئەبێت بۆ ئەوە کرێکاران زوتر دەس بە کار بن. یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی دیکەی ئەوەی کاتێک بە ئەو پلەی گەرمیە کە بۆی دانراوە بگات بۆ خۆی بە شێوەی خۆگەڕئاسا ئەکوژێتەوە.

mkiyannia
هه‌نارده تێڕوانین