حەسێوی بەکارهێنەر

یا

حداقل 8 کاراکتر

0

هیچ محصولی در سەبەتەی کڕین نیست.

9146005909(98+)

گەرماتابی لولەیی(بۆری) مۆدێلی AR15UT

تایبەتمەندی به‌رهەم :
توانایی: 13000kcal/h__15kw
جۆری سوتەمەنی: غازی سروشتی
مەسرەفی سوتەمەنی: 1.4m3/h
مەسرەفی کارەبا:220ڤۆڵت _ 40w تاکو100w
گونجاو بۆ: شوێنە گەورەکان،هۆڵە پیشەسازیەکان،هۆڵی وەرزشی
شوێنە سەرکراوەکان،فەڕش شۆرەکان،هۆڵی چاوەڕوانی شەمەندەفەر،فڕۆکەخانەکان،وێستگەی ئاگرکوژێنەوە

پەیوەندی بگرن

ئایا نرخێکی گونجاوتر بەردەستە؟
بەڵێنەخێر
به‌رده‌سته
دڵنیاکردنەوە لە باشترین نرخ
ڕادەستکردنی خێرا
شەرتی ڕەسەنایەتی
پێچانەوەیەکی جوان
ڕەخنە و پیداچوونەوەی کورت و خێرا

⭕ژووری گەورە، هۆڵی پیشەسازی، هۆڵی وەرزش، شوێنی سەرکراوەی شاری، باڵکۆن و تراسی خانوو و بەکارهێنانی تایبەت وەک وشککەرەوەی ڕەزین، فەرش شوشتن، ئاشی بەردین، ، شوێنی شوستنی سیارە، وێستگەی ئاگرکوژێنەوە، شوینی پاراستنی شەمەندەفەر، هۆڵی ڕاگرتنی فڕۆکە و هتد

⭕چۆنیەتی ئیش کردنی گەرمکەرەوەی UT :
بۆ دەستپێکردن پێویستی بە غاز سروشتی و کارەبای هەیە.
لەم ئامێرەدا غازی سروشتی لە لایەن سوتێنەرێکی تایبەتدا بە گڕێکی درێژ لە بۆرییەکدا بە تیشکدانەوەی(تابشی)بەرز دەسووتێت، ئەو گەرمایەی کە بەهۆی بەرهەمی سووتێنەرەوە لە ناو بۆریەکەدا دروست دەبێت دەگۆڕێت بۆ شەپۆلی گەرمی ژێر سور و لە لایەن ڕووە گەڕانەوەکان(Reflector) کە بە شێوەی نیمچەتەریب لە سەرەوەی ئامێرەکە دانراوە بە شوێنە دیاریکراوەکان ئەدرەوشێتەوە.
ئەم شەپۆلانە بەهۆی پێکدادانەکانیانەوە دەبنە گەرما و هەستێکی زۆر خۆش دروست دەکەن وەک گەرمای خۆر لە مرۆڤدا، بۆ ئەوەی دوای یەکەم گەشانەوە، شتی ڕەش و پاشان ژینگەی دەوروبەر گەرم بێت.

⭕باڵادەستیی بەسەر بەرهەمەکانی تری ئەم پۆلەدا :
لەرابردوودا سیستەمی گەرمی نەریتی وەک ماتۆڕخانە یان گەرمکەرەوەی پیشەسازی باو بوو کە هەریەکەیان بەهۆی جۆری ئیشکردنیان لاوازی زۆریان هەبوو.
گەرمکەرەکانی کارگەیی لەگەڵ بەکارهێنانی وزەی بەرز و هەروەها گەرمی زۆر نزیک گەرمکەرەوەکە و مەودای گەرمکردنی بچووک هەر لەسەرەتاوە ڕەتکرانەوە. لە لایەکی ترەوە سیستەمی گەرمی ناوەندی وەک ماتۆڕخانە بەهۆی پێویستی بۆیلەرەکانی هەڵم و بۆری کێشی و چاککردنەوە و چەندین پارچەی یەدەک و هتد پارەی زۆری بۆ خاوەنەکان سازدەکرد و لە نرخێکی گونجاودا نەبوو.
هەموو ئەم هۆکارانە جگە لەوەی کە ئەم سیستەمانە ڕاستەوخۆ گەرمایی بەرز بەرهەم دەهێنن، دەبنە هۆی لەدەستدانی وزە و لە کۆتاییدا کارایی زۆر نزم ئەبێتەوە.
لەگەڵ هاتنەپێشەوەی نەوەی داهاتووی سیستەمی گەرمکردنی ئامێرەکانی گەرماتاب گۆڕانکارییەکی بەرچاو لەبواری گەرمکردنەوەدا کرا
ئامێرەکانی گەرماتاب بە گۆڕینی ڕاستەوخۆی بەرهەمەکانی سووتان بۆ تیشکی ژێر سوور و تیشکدانەوە بە یارمەتی دووبارەکردنەوەکان، سەرەتا تەکانی چواردەور گەرم دەکەن و دوای لەسەر یەکبوونی پلەی گەرمی لە سەر شتەکن و کەلوپەلی چواردەور و بەکارهێنانی یاسای هاوسەنگی پلەی گەرمی ژینگەی دەوروبەر گەرم دەکات.
سیستەمی گەرمی تیشکدەر(تابشی)، لەکاتی گەرمکردنەوەدا بە خێراییەکی باوەڕپێنەکراو، هەروەها 50٪ بەکارهێنانی غاز کەم دەکاتەوە و کارەباش بەڕێژەی 90٪ کەم دەکاتەوە.

⭕ستاندار
ڕێکخراوی توێژینەوەی پیشەسازی و ستانداردی ئێران بەهۆی گرنگی تایبەتی سەلامەتی و جێبەجێکردنەوە لە ئامێرە غازیەکان لە 26ی ئایاری 2010دا دەقی ستانداردی (گەرمکەری بۆری تیشکدەری سەقفی سووتێنەر بۆ بەکارهێنانی غەیری نیشتەجێبوون) لەسەر بنەمای سەرچاوەی ستانداردی BSEN416-1:1999 وەک ستانداردێکی نەتەوەیی بە ژمارە 1-12871 بڵاوکراوەتەوە.
شەریکەی ئێران مەشعەل بەهەوڵ و تێچوونێکی زۆرەوە خەریکی دروستکردن و ئامادەکردنی تاقیگەی توێژینەوەی ئامێرەکانی گەرمکەرەوەی تیشکدەری(تابشی) غازی بووە بۆ سەلماندنی ئەو بەرهەمانەی کە بە ستانداردی سەرەوە بەرهەم دەهێنرێت.

پیشاندانبه‌رده‌وامی ناوه‌ڕۆک
تایبەتمەندیە گشتیەکان
تایبەتمەندیەکانی دیکه
توانایی(kcal/h)

13000

جۆری سوته‌مه‌نی

غازی سروشتی

مەسرەفی غازی سروشتی(m3/h)

1.4

مەسرەفی کارەبا

220ڤۆڵت _ 40w تاکو100w

درێژایی(cm)

290

پانی(cm)

49

کەمترین مەودا بۆ دامەزران(cm)

50سەروی دەزگا_125ژێر بۆریەکان تاکو عەرز_60پاڵ دەزگا

کێش(kg)

55

زۆرترین به‌رزی پێشنیاری بۆ دامەزران(m)

3.6

بۆچوونه‌کان به‌کاهێنەر

تکایە بەرلە دەربڕینی تێڕوانینەکانتان یاساکانی خوارەوە لەبەر چاو بگرن : کوردی بنوسە و تەختەکلیلی کوردی بەکاربهێنە. باشتر وایە بۆشایی بەتاڵ(space) زیاتر لە ئاسایی، ئیمۆجی یان چێرکەرەوە بەکار نەهێنرێت و لە ڕاکێشانی پیت و وشەکان لەگەڵ تەختەکلیل دوور  بگرن. باشتر وایە خۆت لە سەرنجدان لەسەر شتە گۆڕێنەرەکان وەک نرخ لە لێدوانەکانت بەدوور بگیرێ ڕێز لە بەکارهێنەران و کەسانی تر بگرن. نێوەکان کە ناوەڕۆکی نادروست و وشەی نەشیاو لەخۆدەگرێت ئەسڕدرێنەوە.

یەکەم که‌س بن کە لێدوانێک ئەنووسێت “گەرماتابی لولەیی(بۆری) مۆدێلی AR15UT”

ڕەخنە و پێداچوونەوە‌ها0

  • جدیدترین
  • مفیدترین
  • تێڕوانین خریداران

هنوز بررسی‌ای تۆمارکردن نشده است.

پرسیار و وەڵام دانەوە

هیچ پرسشی یافت نشد

    برای تۆمارکردن پرسش، لازم است ابتدا وارد حەسێوی بەکارهێنەر خود شوید

    ڕەخنە و پێداچوونەوە
    افزودن به سەبەتەی کڕین
    هه‌ڵسه‌نگاندن محصولات

    0 محصول

    هه‌ڵسه‌نگاندن محصول
    هه‌ڵسه‌نگاندن محصول
    هه‌ڵسه‌نگاندن محصول
    هه‌ڵسه‌نگاندن محصول