ڕەخنە و پیداچوونەوەی کورت و خێرا
⭕ژووری گەورە، هۆڵی پیشەسازی، هۆڵی وەرزش، شوێنی سەرکراوەی شاری، باڵکۆن و تراسی خانوو و بەکارهێنانی تایبەت وەک وشککەرەوەی ڕەزین، فەرش شوشتن، ئاشی بەردین، ، شوێنی شوستنی سیارە، وێستگەی ئاگرکوژێنەوە، شوینی پاراستنی شەمەندەفەر، هۆڵی ڕاگرتنی فڕۆکە و هتد
⭕چۆنیەتی ئیش کردنی گەرمکەرەوەی UT :
بۆ دەستپێکردن پێویستی بە غاز سروشتی و کارەبای هەیە.
لەم ئامێرەدا غازی سروشتی لە لایەن سوتێنەرێکی تایبەتدا بە گڕێکی درێژ لە بۆرییەکدا بە تیشکدانەوەی(تابشی)بەرز دەسووتێت، ئەو گەرمایەی کە بەهۆی بەرهەمی سووتێنەرەوە لە ناو بۆریەکەدا دروست دەبێت دەگۆڕێت بۆ شەپۆلی گەرمی ژێر سور و لە لایەن ڕووە گەڕانەوەکان(Reflector) کە بە شێوەی نیمچەتەریب لە سەرەوەی ئامێرەکە دانراوە بە شوێنە دیاریکراوەکان ئەدرەوشێتەوە.
ئەم شەپۆلانە بەهۆی پێکدادانەکانیانەوە دەبنە گەرما و هەستێکی زۆر خۆش دروست دەکەن وەک گەرمای خۆر لە مرۆڤدا، بۆ ئەوەی دوای یەکەم گەشانەوە، شتی ڕەش و پاشان ژینگەی دەوروبەر گەرم بێت.
⭕باڵادەستیی بەسەر بەرهەمەکانی تری ئەم پۆلەدا :
لەرابردوودا سیستەمی گەرمی نەریتی وەک ماتۆڕخانە یان گەرمکەرەوەی پیشەسازی باو بوو کە هەریەکەیان بەهۆی جۆری ئیشکردنیان لاوازی زۆریان هەبوو.
گەرمکەرەکانی کارگەیی لەگەڵ بەکارهێنانی وزەی بەرز و هەروەها گەرمی زۆر نزیک گەرمکەرەوەکە و مەودای گەرمکردنی بچووک هەر لەسەرەتاوە ڕەتکرانەوە. لە لایەکی ترەوە سیستەمی گەرمی ناوەندی وەک ماتۆڕخانە بەهۆی پێویستی بۆیلەرەکانی هەڵم و بۆری کێشی و چاککردنەوە و چەندین پارچەی یەدەک و هتد پارەی زۆری بۆ خاوەنەکان سازدەکرد و لە نرخێکی گونجاودا نەبوو.
هەموو ئەم هۆکارانە جگە لەوەی کە ئەم سیستەمانە ڕاستەوخۆ گەرمایی بەرز بەرهەم دەهێنن، دەبنە هۆی لەدەستدانی وزە و لە کۆتاییدا کارایی زۆر نزم ئەبێتەوە.
لەگەڵ هاتنەپێشەوەی نەوەی داهاتووی سیستەمی گەرمکردنی ئامێرەکانی گەرماتاب گۆڕانکارییەکی بەرچاو لەبواری گەرمکردنەوەدا کرا
ئامێرەکانی گەرماتاب بە گۆڕینی ڕاستەوخۆی بەرهەمەکانی سووتان بۆ تیشکی ژێر سوور و تیشکدانەوە بە یارمەتی دووبارەکردنەوەکان، سەرەتا تەکانی چواردەور گەرم دەکەن و دوای لەسەر یەکبوونی پلەی گەرمی لە سەر شتەکن و کەلوپەلی چواردەور و بەکارهێنانی یاسای هاوسەنگی پلەی گەرمی ژینگەی دەوروبەر گەرم دەکات.
سیستەمی گەرمی تیشکدەر(تابشی)، لەکاتی گەرمکردنەوەدا بە خێراییەکی باوەڕپێنەکراو، هەروەها 50٪ بەکارهێنانی غاز کەم دەکاتەوە و کارەباش بەڕێژەی 90٪ کەم دەکاتەوە.
⭕ستاندار
ڕێکخراوی توێژینەوەی پیشەسازی و ستانداردی ئێران بەهۆی گرنگی تایبەتی سەلامەتی و جێبەجێکردنەوە لە ئامێرە غازیەکان لە 26ی ئایاری 2010دا دەقی ستانداردی (گەرمکەری بۆری تیشکدەری سەقفی سووتێنەر بۆ بەکارهێنانی غەیری نیشتەجێبوون) لەسەر بنەمای سەرچاوەی ستانداردی BSEN416-1:1999 وەک ستانداردێکی نەتەوەیی بە ژمارە 1-12871 بڵاوکراوەتەوە.
شەریکەی ئێران مەشعەل بەهەوڵ و تێچوونێکی زۆرەوە خەریکی دروستکردن و ئامادەکردنی تاقیگەی توێژینەوەی ئامێرەکانی گەرمکەرەوەی تیشکدەری(تابشی) غازی بووە بۆ سەلماندنی ئەو بەرهەمانەی کە بە ستانداردی سەرەوە بەرهەم دەهێنرێت.
پیشاندانبهردهوامی ناوهڕۆک
هیچ پرسشی یافت نشد
برای تۆمارکردن
پرسش، لازم است ابتدا وارد حەسێوی بەکارهێنەر خود شوید
ڕەخنە و پێداچوونەوەها0
هنوز بررسیای تۆمارکردن نشده است.